زەلاتەی میوە
زەلاتەی میوە
زەلاتەیەکی زۆر بەتام.
250 گرام گێلاس
250 گرام زەرد ئاڵو
250 گرام سێو
250 گرام قۆخ
250 گرام هەڵوژە
400 گرام خامە
2 کەوچکی سوپ خواردن شەکری هاڕاو
نیو کیلۆ ترێی سپی ورد
250 گرام فرۆلە
4 کەوچکی سوپ خواردن ساسی مایونیس
سەرەتا هەموو میوەکان بەجوانی دەشۆرینەوە،پاشان ئەو میوانەی تۆویان هەیە بە جۆرێك تۆوەکانیان دەردەهێنین کە میوەکە تێک نەچێت،سێوەکان پاك دەکەین و تۆوەکەی ناویان دەردەهێنین دوای بە جۆرەها شێوە وردی دەکەین.
قۆخەکەش دەکەین بە چوار پارچەوە،ئیجا هەموو میوەکان لە ناو قاپێک دادەنێین و تیکەڵیان دەکەین.
دوای دوو یان سێ کەوچك لە خامەکە بە جێ دەهێلین و ئەوەی تری لەگەڵ شەکر هاڕاوەکە و ساسە مایونیسەکە تێکەڵ دەکەین و پاشان دەیکەین بەسەر زەلاتەکەدا و تێکی دەدەین،ئەو خامەیەی کە ماوە لەگەڵ فرۆلەکەدا بۆ ڕازاندنەوەی زەلاتەکە بەکاری دێنین بە ئارەزوی خۆمان.
ئێستا ئامادەیە بۆ پێشکەشکردن.
سه رنج له سه ر بابه ت بده