سەموون


6 کوپ ئاردی سپی
1 کەوچك خوێ
1 کەوچكی نان خواردن هەویری ترش
1 کوپ شەکر
3 کوپ ئاوی شلەتێن

ئەگەر هەویرە ترشەکە ووشك بێت ئەوا لەگەڵ شەکرەکە تێکەلاو دەکرێت و ئاوی شلەتێنی بەسەردا دەکەین بۆ ماوەی ۱٠ دەقیقە.

هەویرەکە ئامادە دەکەین و بەجوانی دای دەپۆشین تاکو دەترشێت،پاشان دەیشێلینەوە واتە دوو جار دەشێلدرێت.

دوای ترش بونی جاری سێیەم دابەشی دەکەین یان دەیخەینە ناو قالبەوە دوای یەك کاتژمێر دەیخەینە فڕنەوە هەتاکو دەبرژێت،ئەو کات ئامادەی خواردن دەبێت.

دەتوانین ڕووی سەموونەکە چەور بکەین یان با شەکراو(شەکرو ئاو) تەڕ بکەین یان کونجی بەسەر ڕوویدا بکەین بە پێی ئارەزوو.


No hay comentarios.