چئنيه تى دروستكردنى زەلاتەی باینجان

 كليك له سه ر وێنه كه بكه بۆ چونه ناو مالپه ر
زەلاتەی باینجان
ئەمەش جۆرێکی تر لە زەلاتە زۆر بەتامە.
4 دانه باینجان
چەند دانەیەک تەڕەپیاز
2 دانه هێلکەی کولاو
کەمێک مەعدەنوسی وردکراو
2 دانه تەماتە
3 کەوچکی سوپ خواردن ساسی مایونیز
3 کەوچکی سوپ خواردن زەیتی زەیتون
2 کەوچکی سوپ خواردن ئاوی لیمۆ
بەپێی ئارەزوو خوێ
لە سەرەتادا باینجانەکان لەسەر ئاگرێکی پلەی گەرمی مام ناوەند دادەنێین، تاکو وای ڵی دێت بتوانین پاکی بکەین بە جوانی و وردی بکەین.
پاشان ساسی مایونیز و زەیتی زەیتون و ئاوی لیمۆکە لەگەڵ خوێ و مەعدەنوسە وردکراوەکە تێکەڵ ئەکەین.
تەڕە پیازەکەش ورد دەکەین و لەگەڵ باینجانەکەدا تێکەڵی کەرستەکانی دەکەین و هێلکەکانیش لە ڕنە دەدەین و تێکەڵ بەوانی دەکەین.
دواتر زەلاتەکە دەکەینە ناو قاپێك،تەماتەکان قاش قاش دەکەین و زەلاتەکەی پێ دەڕازێنینەوە.
ئێستا ئامادەیە بۆ پێشکەشکردن.

No hay comentarios.