سوپی جۆ
5 پەرداخ ئاوی گۆشت
1 کوپ جۆی پاکراو
4 دانه گێزەر
بەپێی ئارەزوو خوێ و بیبەری ڕەش
کەمێک خامە
باشتر وایە جۆکە پێشتر تۆزێک تەڕ بکەین بۆ ئەوەی زووتر بکوڵێت.
دواتر جۆکە دەکەینە ناو ئاوی گۆشت و لێی دەگەڕێین تاکو دەکوڵێت،پاشان گێزەرەکان لە ڕنە(ڕەندە)ی دەدەین و تێکەڵی ئاوی گۆشتەکەی دەکەین ئینجا بەپێی ئارەزوو خوێ و بیبەری ڕەشی بەسەردا دەکەین.
پاشان دایدەنێین تاکو دەکوڵێت و ئینجا دەیخەینە ناو قاپی سوپ خواردن،ئەو کات تۆزێک خامە دەکەین بەسەریدا و ئامادە دەبێ بۆ پێشکەش کردن
سه رنج له سه ر بابه ت بده