ئایسكرێمی میوه‌یی
200 گرام میوه به پێی ئاره‌زووی خۆتان
1 كوپ شه‌كر
1 دانه هێلكه
خوێ كه‌مێك
0.5 که وچک ڤانێلا
1 كوپ خواردنه‌وه‌ی گازدار (ماءالشعیر )
2 كوپ كرێم
سه‌ره‌تا له‌ناو ده‌فرێكدا میوه‌كان ورد بكه‌ن و له‌گه‌ڵ نیوه‌ی شه‌كره‌كه له‌ناو خه‌لاته‌ی بكه‌ن تا به ته‌واوی تێكه‌ڵ ده‌بێت. دواتر له‌ناو مه‌نجه‌ڵێكی بكه‌ن و له‌سه‌ر ئاگرێكی نه‌رمی دابنێن تا خه‌ست ده‌بێت. دواتر له‌سه‌ر ئاگره‌كه‌ی دایگرن و لێگه‌ڕێن با سارد بێته‌وه.
هێلكه‌كه به باشی لێك بده‌ن تا كه‌ف ده‌كات. خوێ و ڤانێلای بۆ زیاد بكه‌ن و تێكه‌ڵی بكه‌ن و تا قه‌باره‌ی زۆر ده‌بێت. خواردنه‌وه گازداره‌كه‌ی بۆ زیاد بكه‌ن.
كرێمكه له ده‌فرێكی تر بكه‌ن و دواتر بۆ كه‌ره‌سته‌كانی زیادب كه‌ن و تێكه‌ڵی بكه‌ن.
دواتر تێكه‌ڵه‌ی میوه‌كان كه ته‌واو سارد بۆته‌وه له‌ناوی بكه‌ن و به باشی تێكه‌ڵی بكه‌ن.
كه‌ره‌سته‌كه له‌ناو ده‌فرێك بكه‌ن و سه‌ری دابخه‌ن و له‌ناو فرێزه‌ری دابنێن و دوای 2-3 كاتژمێر له فرێزه‌ر ده‌ریبێنن و تا خه‌لاته تێكه‌ڵی بكه‌ن تا نه‌رم ده‌بێت و دووباره له‌ناو فرێزه‌ری دابنێنه‌وه.
ئه‌م كاره هه‌ر 3 كاتژمێر جارێك 3 جار ئه‌نجام بده‌ن و دوای 24 كاتژمێر له‌ناو فرێزه‌ری دابنێن تا ئاماده ده‌بێت.
نابێت ئایس كرێم له‌ناو فرێزه‌ر بیبه‌ستێت، به‌ڵكو ته‌نیا توند بێت.
سه رنج له سه ر بابه ت بده