شێخ مەحشی
شێخ مەحشی
1 کیلۆ باینجان
500 گرام گۆشتی قیمەکراو
3 دانە پیازی ووردکراو
2 دانە سیری کوتراو
2 کەوچك ڕۆن
3 کەوچك ئاوی تەماتە
1 کەوچك دارچینی،بیبەر
3 کوپ ئاوی گۆشت یان مریشک
ڕۆن،خوێ بەپێی پێویست
هێڵ هێڵ باینجانەکە پەلك دەکرێت و لە ناوەندەوە لەت دەکرێت بەدرێژی لە ڕۆندا سووری دەکەینەوە و دەیخەینە قاپێکەوە.
ئینجا کەوچکێك ڕۆن دەکەینە مەنجەڵێکەوە ئەیخەینە سەر ئاگرێکی مام ناوەند و هەندێك لە پیازو و سیرەکەی تێدەکەین و سوریان دەکەینەوە و دوایش گۆشتەکەشی تێکەڵ دەکەین و تۆزێك خوێ و بیبەریشی بەسەردا دەکەین تا جوان ئامادە دەبێت.
پاشان کە گۆشتەکە ئامادە بوو باینجانەکانی پێ ناواخن دەکەین لەسەر سینیەك دایدەنێین.
لەدوایدا ساسێکی بۆ ئامادە دەکەین،کەوچکیك ڕۆن گەرم دەکەین و پیازو سیرەکەی کە مابویەوە تێی دەکەین و سووری دەکەینەوە، پاشان ئاوی تەماتەکە و خوێ و بیبەر و چەلاوی گۆشت یان مریشك بە پێی ئارەزوو تێدەکەین و تێکیان دەدەین لەسەر ئاگرێکی بەرز دایدەنێین تاکو دەکوڵێت و تەماتەکان جوان نەرم دەبن.
لە کۆتایدا پاش ئامادەبوونی ساسەکە،باینجانەکان دەهێنین و ساسەکەی بەسەردا دەکەین و دەیخەینە فڕنەوە کە دەرەجەی ئاگرەکەی هێمن بێت بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بەجێی دێڵین تێیدا.
کە ئامادەبوو لەگەڵ برنجدا پێشکەش دەکرێت.
سه رنج له سه ر بابه ت بده