چۆنیەتی ئامادەکردنی شیرینی "لوقمی سوور"


:پێداویستییەکان
* سێ کوپ شەکر.
* یەک کوپ ئاو.
* پێنج کەوچکی گەورە جەلاتین.
* سێ چارەک کوپ ئاوی گەرم.
* پێنج کەوچکی گەورە نیشاستە کە لەناو یەک کوپ ئاوی سارد توابێتەوە.
* دوو کەوچکی گەورە ئاوی گوڵ.
* ھاڕاوەی ڕەنگ سور.
* ڤانێلا.
* کەمێک نیشاستە بۆ ئەوەی لوقمەکانی تێھەڵبکێشین.

:چۆنیەتی ئامادەکردنی
* سێ کوپ شەکرەکە لەگەڵ یەک کوپ ئاوەکە تێکەڵ بکە، دەیخەینە سەر ئاگر تا دەکوڵێت، پاشان لەسەر ئاگر دایگرە و جەلاتین و سێجارەک ئاوەکەی تێبکە و بەباشی تێکەڵیان بکە و لەسەر ئاگر دایبنێ.
* بەردەوام بە لە تێکدانی و دواتر نیشاستە و ڤانێلا و گوڵاو ڕەنگەکەی بۆ زیاد بکە.
* بیخەرە ناو دەفرێک کە بەرگەی پلەی گەرمی بگرێت، پاشان لەناو ساردکەرەوە دایبنێ بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر.
* بە شێوەی چوارگۆشە بیبڕە و پاشان لە نیشاستەی وەربدە.

No hay comentarios.