جۆنێتى كولێره به قيمه به شێوازى توركى



۳کوپ ئارد
۱کوپ ئاوی گەرم
۲ کەوچکی چا خومرە
۲ ەوچکی چێشت زەیت
خوێ و شەکر کەوچکی چایەك
ئەم کەرەستانە هەموی پێکەوە ئەشێلین تاوەکو ئەبێتە هەویر و لەشوێنێکی گەرما بۆماوەی ۲سەعاتدای ئەنێین
روبعی کیلۆیەك قیمە
یەك پیازی رەندە کراو
دوو تەماتەی رەندە کراو
یەك کەوچکی چێشت دۆشاوی تەماتە
کەوچکی چایەك خوێ ..ئالەتی رەش
ئاوی لیمۆیەك
رەبعی دەسکێك کەرەوز وردکراو
ئەم کەرەستانە هەموو پێکەوە تێکەڵ ئەکەین و بۆماوەی ٥ دەقە ئەیخەینە سەر ئاگر تاوەکو ئاوی تیا نامێنێ و دایئەگرن تاوەکو سارد ئەبێتەوە
ئەو هەویرەی ئامادەمان کردوە ئەیکەینە ۷ گونکی مامناوەندوو بەتیرۆك ئەیکەینەوە پاشان تاوەیەك ئەخەینە سەرئاگرێکی کزوو نانەکەی ئەخەینە ناو تاوەکەو۲ کەوچك قیمەی ئەکەین بەسەراو بلاوی ئەکەینەوە سەری تاوەکە دائەخەین تاوەکوو لە هەموولایەکەوە ببرژێت بۆماوەی ۱٠ دەقە
ئەگەر پێشت وابوو روکەشی سەرەوەی برژانی ماوەئەتوانی بەتەنها بەشی سەرەوەی فرن داگرسێنیتوو بیخەیتە ناو فرن بۆ ماوەی ۳ دەقە
LikeShow More Reactions
Comment

No hay comentarios.