ئامادەکردنی شەکرلەمەی ئارد تەنھا بە سێ پێداویستی




:پێداویستیەکان

* ٢٥٠ گرام کەرە.

* یەک پەرداخ شەکری وورد.

* سێ پەرداخ و نیو ئارد.

:چۆنیەتی ئامادەکردنی:

* کەرەکە و شەکرەکە لە دەفرێکی گەورەدا تێکەڵ بکەن و تێکی بدەن.

* ئینجا کەم کەم ئاردی تێبکەن و بیشێڵن تا دەبێتە ھەویرێکی جوان.

* دەتوانن بە کەوچکی دۆندرمەی بازنەیی شێوەی بدەنێ.

* لە فڕندا لە ١٧٠ پلەی گەرمی بۆ ماوەی ١٥-٢٠ خولەک بیبرژێنن، بەم شێوەیە ئامادەیە بۆ پێشکەش کردن.

No hay comentarios.