یەكێك لەخواردنە بەتام و بەلەزەتەكان، تەپسی باینجانە، كابانی ماڵ دەتوانێت بەم ڕێگەیەی خوارەوە ژەمێكی بەتام لەم چێشتە دروست بكات.
پێكهاتەكانی تەپسی باینجان ...
یەك كیلۆ باینجان
نیو كیلۆ گۆشت
3 سەلك پیاز
نیو كیلۆ تەماتە
1 دەسكە كەرەووز
2 بیبەری‌ سەوز
سیر، خوێ‌، بەهارات، 2 كەوچكی‌ چێشت ئاوی‌ لیمۆ بەپێی‌ پێویست
شێوازی دروستكردنەكەی‌ :
1. باینجانەكە پاك دەكرێـت و لەڕۆندا سووردەكرێتەوە
2. گۆشتەكە پارچە دەكرێت و لەڕۆندا سووردەكرێتەوە دواتر ئاوی‌ تێ‌ دەكرێت ئەوەندەی‌ كەگۆشتەكە بكوڵێنێ‌ ئینجا لەڕۆنەكەی‌ دەردەهێنرێت
3. پیازەكە ئەڵقەدەكرێت سیرەكەش ورد دەكرێت هەموویان لەپاشماوەی‌ ڕۆنی‌ گۆشتەكە سوورەكراوەكەدا سووردەكرێتەوە
4. پیازەكەوە گۆشتەكە بڵاو دەكرێتەوە لەسەر سینییەك پاشان ئەڵقە باینجانەكانی‌ لەسەردادەنرێ‌
5. تەماتەو بیبەرە سەوزەكە ئەڵقە دەكرێت و ئەمانیش لەسەر باینجانەكە بڵاو دەكرێتەوە بەشێوەیەكی‌ جوان خوێ‌ و بەهاراتی‌ پێوە دەكرێت
6. سەری‌ دەنێرێتەوەو دەخرێـتە سەر ئاگرێكی‌ هێواش یا لە فڕندا ئینجا كەرەوزەكە وورد وورد دەكرێت و بەسەر باینجانەكەدا پێش ئەوەی‌ لەسەر ئاگرەكە هەڵبگیرێت، دوای چارەكێك بەگەرمی‌ لەگەڵ برنج پێشكەش دەكرێت.

No hay comentarios.