شەربەتی خۆخ
ئەم جۆرە شەربەتە شەربەتێکی خەستە کە پێویستی بەکولاندنە و ماوەی ۵٠ دەقەیەكی پێویستە بۆ ئامادە بوون.
2 کیلۆ خۆخ
2 کوپ شەکر
4 کوپ ئاو
2 کوپ شەکر
4 کوپ ئاو
مەنجەلێک دەهێینین و خۆخ و شەکر وئاوەکە دەکەینە مەنجەلەکەوە و دەیخەینە سەر ئاگر بۆ ماوەی ۱٠ دەقیقە.
پاشان بە کەوچکێک کەفی سەری لادەبەین و ئاگرەکەی هێواش دەکەین و لێی دەگەڕێین لەسەر ئاگرەکە بۆ ماوەی نیو سەعات.
ئینجا دوای نیو سەعاتەکە لەسەر ئاگر لای دەبەین لێی دەگەڕیین تاکو سارد دەبیتەوە،دوای بە جوانی پەلکەکانی لەدەکەینەوە و هەر بە ئاوەکەی خۆی دەیخەینە خەلاتی کارەبایەوە تا جوان تێکەل دەبێت.
لە کۆتایدا دەیخەینە سەلەیەکەوە دەیپارزنین ئنجا دەکرێتە پەرداخەوە و بەفریشی تێدەکرێت و بە فرێشی پێشکەش دەکرێت.
سه رنج له سه ر بابه ت بده