کەلەرمی برژاو




ئەم خواردنە بە یەکێک لە خواردنە سادە تەندروستەکان دادەنریت و سوودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشیان هەیە و ناتوانن گۆشت بخۆن دەتوانن ئەم خواردنە بخۆن.

یەک دانە کەلەرم کرابێت بە هەشت پارچەوە
 پێنج کەوچکی گەورە زەیتی زەیتون

(یەک زیرە (جۆرە بەهاراتێک 
خوێ
ئاڵەتی ڕەش
یەک لیمۆ ئاوەکەی

کەلەرمەکان لەسەر سینییەک دابنێ و زەیتی زەیتونەکەی پێدا بکە، زیرە و خوێ و ئاڵەتە ڕەشەکەی پێدا بکە، پاشان ئاوی لیمۆکە بکە بەسەریدا ، بیکەرە فڕنەکەوە بۆ ماوەی 25 تا 30 خولەک و پاشان دەریبهێنەرەوە و دەتوانیت کەمێکی دیکە ئاوی لیمۆی پێدا بکەیت،  لە ئێستادا ئامادەیە پێشکەشی بکەیت.

No hay comentarios.