باینجانی پڕكراوه به قیمه‌ی گۆشت
6 دانە باینجانی ره‌ش
250 گرام قیمه‌ی گۆشت
4 سەلك پیازی ناوه‌ندی
3 دانە ته‌ماته‌ی گه‌وره
1 دانە ته‌ماته‌ی بۆ سه‌ری جیا ده‌كه‌ینه‌وه
6 دانە بیبه‌ری سه‌وزی درێژ
6 دانە سير
0.5 ده‌سك ماعده‌نوس
ڕۆنی زه‌یت یان ڕۆنی خه‌ست
بیبه‌ری ره‌ش
بیبه‌ری سوری تون
خوێ
ئاماده‌كردنى:
باینجانه‌كان خه‌ت خه‌ت سپی ده‌كه‌ین.
خوێی به‌سه‌ر داده‌كه‌ین لێی ده‌گه‌رێن بۆ ئه‌وه‌ی تاڵیه‌كه‌ی نه‌مینێت.
له‌ناو تاوه‌كی كه‌مێك ڕۆنی تێ ده‌كه‌ین پیازی وورد ده‌كه‌ین
كه‌مێك سوری ده‌كه‌ینه‌وه. قیمه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین سوری ده‌كه‌ینه‌وه
تا ئاوه‌كه‌ی ده‌چنی. پاشان ته‌ماته‌ی سپی ده‌كه‌ین وورد ده‌كه‌ین له‌سه‌ر
قیمه‌كه‌ی ده‌كه‌ین خوێ و پول بیبه‌ر و بیبه‌ری ره‌شی به‌سه‌ر داده‌كه‌ین.
ماعده‌نوسی وورد ده‌كه‌ین له‌سه‌ری ده‌كه‌ین سوری ده‌كه‌ینه‌وه ئاماده‌ی ده‌كه‌ین.
باینجانه‌كان ده‌شۆینه‌وه به خاولیه‌كی پاك ووشكیان ده‌كه‌ینه‌وه.
سنیه‌كی فرنی چه‌ور ده‌كه‌ین پاشان سه‌ری باینجانه‌كانیش چه‌ور ده‌كه‌ین
له‌سه‌ر سنیه‌كه‌ی رێزده‌كه‌ین ده‌كه‌ینه ناو فرنی گه‌رم ٢٠٠ده‌ره‌جه بێت.
هه‌تا باینجانه‌كان نه‌رم ده‌بێت بیبرژێنن.
باینجانه‌كان له ناو فرنی ده‌رده‌كه‌ین به چه‌قۆ شه‌قیان ده‌كه‌ین.
هه‌ریه‌كه‌و ٢پارچه سیری ده‌كه‌ینه ناو بینجانه‌كان وه‌كو یه‌ك قیمه‌یان
تێده‌كه‌ین.
ته‌ماته‌كان ته‌نك كوز ده‌كه‌ین له‌گه‌ل بیبه‌ره‌كان له‌سه‌ریان داده‌نێن.
كه‌مێك ئاو و مه‌عجونی ته‌ماته‌ی تێكه‌ل ده‌كه‌ین شلی ده‌كه‌ینه‌وه
له‌سه‌ری ده‌كه‌ین له‌گه‌ل كه‌مێك خوێی پاشان زۆر كه‌م رۆنی زه‌یتون
به‌سه‌ر باینجانه‌كان داده‌كه‌ین.
سه‌ری سنیه‌كه به ئه‌له‌مینیۆم فولیای قه‌پات ده‌كه‌ین
ده‌كه‌ینه ناو فرنی هه‌تا ده‌كوڵێت و ئاوه‌كه‌ی بلق ده‌دات.
پاشان له‌گه‌ل پڵاو برنج پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.
سه رنج له سه ر بابه ت بده