کونافە بە محەلەبی هەنگاو بە هەنگاو

کونافە بە محەلەبی
هەنگاو بە هەنگاو
پێکهاتەکان:
١ پاکەت کونافە
١ کەوچک کەرە
نیو پیالە شەکر
بۆ محەلەبیەکە
١ کوپ نیشاستە
١ کوپ شەکر
٤ پەرداخ شیری گیراوە
ڤانێلا
نیو قالب کەرە ١٠٠ گرام
نیو کوپ گوێزی وردکراو
سەرەتا گەر ئەم کونافەیەتان نەبوو هەر جۆرێک بێت دەبێت
کونافەکە بە دەست ورد دەکەین ١١ کەوچک کەرە دەکەینە ناو تاوەک لەسەر ئاگری دادەنێین کونافەکەی تێدەکەین سوری دەکەینەوە نیو پیالە شەکرەکەی تێدەکەین کونافەکە دەکەینە ناو سنیەک پانی دەکەینەوە
 ئینجا محەلەبیەکە دروست دەکەین شیرەکە دەکەینە ناومەنجەلێک دەکەینە سەر ئاگر شەکرو نیشاستەکەی تێدەکەین تێکی دەدەی تا خەست دەبێت ئینجا کەرەو ڤانێلاکەی تێدەکەی لەسەر ئاگر دەهێنیتە خوارەوە
 بەسەر کونافەکەی دا دەکەین بە کەوچکێک پانی دەکەیتەوە دایدەنێت چارەگێک تاسارد دەبێتەوە ئینجا دەیبریتەوە
وەک پێستر پۆستێکم کرد لوقمەپاشا وەک ئەو دەیبریتەوە
 یەکەو کەوچکێک گوێزی تێدەکەیت و لولی دەدەیت دەکەیتە ناو قاپی پێشکەش کردن و بە فستق دەیرازێنیتەوەو دەتوانی بیکەیتە سەلاجە بۆ ئەوەی سارد بێت پاشان پێشکەشی دەکەیت
















No hay comentarios.